چاویارنیوز _ کۆمپانیای “DNO”: لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بە تێکڕا 74 هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەمهێناوە…
لە ڕاگەیەنراوێکدا، کۆمپانیای “DNO” تێکرای ئەو نەوتەی ئاشکرا کرد کە ڕۆژانە پێش هێرشە درۆنییەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، بەرهەمیان دەهێنا.
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە هەر سێ مانگی چوار و پێنج و شەشی ئەمساڵ و پێش هێرشە درۆنییەکان، رۆژانە بە تێکڕا 74 هەزار و 760 بەرمیل نەوتیان لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێناوە.
هاوکات، پشکی کۆمپانیاکە لەو بڕە نەوتەی بەرهەمیهێناوە 18 هەزار بەرمیل نەوت بووە.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمپانیای “DNO” بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لەو کێڵگە نەوتییانەی کۆمپانیاکە کاریان تێدا دەکات، 6.3% کەم بووەتەوە.
DNO ڕێژەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند
بەراورد بە هەمان کاتی ساڵی ڕابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کەم بووەتەوە.

No Comment! Be the first one.