بۆ ماوەی سێ رۆژ کارەبا کەم دەبێتەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت: بۆ ماوەی سێ ڕۆژ کارەبا کەم دەبێتەوە.
عومەر گوڵپی؛
بەرپرسان بهلاوه گرنگ نییه خوێندنگە حکومییەکان دهكرێنهوه یان نا
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: منداڵانی بەرپرسان لەقوتابخانە نێودەوڵەتیو ئەهلییەكانن، بۆیە حكومهتو بهرپرسهكانى ئهم وڵاته، بەلایانەوە گرنگ نییە قۆتابخانە حكومییەكان دەكرێنەوە یان نا.
یەکێتی وەڵامی مەلا بەختیار دەداتەوە
لەبەرامبەر دیدارێکی مەلا بەختیاردا کە وتبووی "یەکێتی لەهەڵبژاردنی ڕابردوودا، 2%ی هاووڵاتیانی سلێمانی دەنگیان پێداوە"، میدیاکانی یەکێتی بە داتاو ڕەقەم وەڵامی دەداتەوە.
مامۆستا هیوا ڕەفعەت:
حکومەتی هەرێم پارەی مووچەخۆرانی خواردووە
حکومەتی هەرێم و کابینەکەی مەسرور بارزانی، خراپترین کابینەی حکومەتەکانی هەرێم، تا ئێستا زۆرترین لێبڕینی مووچەو پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی لەلایە و هیچ ئاسۆیەکیش نییە بۆ پێدانەوەی ئەو مووچانە.
بڕیارەكەی ئەنجومەنی دەوڵەت و چاوەڕوانی حکومەتی هەرێم
پرۆفیسۆرێک پێیوایە، ئەگەر بڕیارەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت لەبەرژەوەندیی حکومەتی هەرێم نەبێت، ئەوا پێوەی پابەند نابێت و ئەوەش ئاشكرادەكات، لەوانەیە لەئەگەری ناڕەزایی هەرێم پرسەکە بنێردرێ بۆ دادگای فیدڕاڵی بەمەبەستی یەکلاکردنەوەی.
هێشتا ئاشکرا نییە مامۆستایان دەوام دەکەن یان بایکۆت
یەكێتی مامۆستایان داوا دەكات كێشەی موچە چارەسەر بكرێت و پلە بەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە.