دوو ساڵ بەسەر هێرشەکەی تورکیا بۆسەر فڕۆکەخانەی عەربەت تێپەڕ دەبێت
پاشنیوەڕۆی ڕۆژ دووشەممە ١٨ـی ئەیلولی ٢٠٢٣، فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج، کە تێیدا سێ پێشمەرگەی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و سێ پێشمەرگەی دیكەش برینداربوون.
یەکێتی دوو کاندیدی خۆی بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرادەکات
نزیکەی 11 مانگ بەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێپەڕیوە و تاکو ئێستا دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکومەتی نوێش پێکنەهێنراوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش دوو کاندیدی حزبەکە بۆ سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرادەکات.
نەوت رادەستی (سۆمۆ) دەكرێت
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕی نەوت رادەستی (سۆمۆ) بكات، بەو مەرجەی تا كۆتایی ئەم هەفتەیە رێككەوتنی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ+ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان+ كۆمپانیا بیانییەكان) بكرێت.
مووچەی مانگی حەوتی هەرێم ئامادەکراوە بۆ خەرجکردن
ماڵپەری "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان "ئامادەیە بۆ خەرجکردن"، چاوەڕوانی رەزامەندی وەزارەتی دارایین.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەسەر موچەو داهاتی نانەوتی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتوە، سەرۆک وەزیران دوپاتی کردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندییە دەستورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردوە و هەموو نەرمییەکی نواندوە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی موچە.