عومەر گوڵپی:
پارتی بیست ساڵە هاووڵاتییەکی بەبێ دادگاییکردن زیندانیکردووە
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەو هاووڵاتییە بەهەر تۆمەتێک دەستگیرکرابێت، مافی هەیە پارێزەری هەبێت، مافی هەیە دادگایی ئاشکرابکرێت، مافی هەیە خانەوادەکەی چارەنووسی بزانن و بیبینن!
دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم کۆبووەوە و تیایدا بڕیاریدا، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢١ ی ٩ ی ٢٠٢٥ وەک دەستپێکی ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥ - ٢٠٢٦) دیاریکرد بۆ قوتابخانە حکومییەکان و ئەو قوتابخانە ناحکومییانەی بە سیستمی وەزارەتی پەروەردە .
ئەحمەدی حاجی ڕەشید:
بەسە بازرگانی بەناوی پێشمەرگەوە
ئەحمەدی حاجی ڕەشید پێیوایە: ئەوەی لە پاریس کرایەوە تولەڕێیەک بووەو بۆ بازرگانی بووە بەناوی پێشمەرگەوە.
قاسم ئەعرەجی پێشنیازی ئازادکردنی لاهور جەنگی بۆ سەرۆکی یەکێتی کردووە
بەپێی زانیاری میدیاکان، قاسم ئەعرەجی بە بافڵ تاڵەبانی وتوه: ئێوە خزم و کەسی یەکترین، با بارودۆخەکە نەگاتە ئاستێک کە دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی قورس ببێت، ئازادی بکەن بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ئەوروپا.
نەرمین مەعروف:
مووچەخۆرانی سلێمانی کێشەیان لە ATM هەیە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایدەگەیەنێت: بۆ چارەسەری کێشە مووچەخۆرانی سلێمانی، پەیوەندیمان کردووە بە بەڕێوەبەری گشتیی بانکی TBI لە بەغداو ڕایگەیاندووە: کێشەکە کاتییە.
لەکوشتنی شێخۆدا، پارتی دووشتی جیاواز دەڵێت
دوای کوشتنی شێخۆ کۆچەر پارتی هۆکاری کوشتنەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە بازرگانی بە ماددەی هۆشبەرەوە کردووە، بەڵام لە ئێستادا بەرپرسانی پارتی لە شێخان ئەواڵەکەی خۆیان ڕەتدەکەنەوەو دەڵێن : شێخۆ شەهیدە.