هێمن مامەند زانیاری نوێ دەدرکێنێت
هێمن مامەند لەدواین دیداریدا زانیاری ورد لەسەر هەوڵی تیرۆرکردنی دەدرکێنێت: هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی لە ماوەی سێ ڕۆژدا زیاتر لە 800 ماتۆڕیان گرتووە، نزیکەی 1000 کامێرایان لێداوەتەوە، ئامانجیان بوو تەقەکەران بدۆزنەوە.
کەناڵی زووم دەدرێتەوە خاوەنەکەی
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە بووە هۆی ڕادەستکردنەوەی کەرەستەکانی کەناڵی زووم، بڕیارە سبەینێ کەرەستەکان لەو ژێرزەمینەوە بۆ بینای کەناڵەکە بگوێزرێنەوە."
عیرفان کەرکوکی باسی شەڕەکەی دەکات لەگەڵ ئەژی ئەمین
عیرفان کەرکوکی سەرۆکی پارتی گەلی تورکمانی لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێت: شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک چەکدار هاتوونەتە ناو پرۆژەی ئیمپایەر لەهەولێر و بێزاریان کردووین، چۆن دەبێت ئەو چەکدارانە سەربەخۆ ئاوا بێنە ناو ئەم پرۆژەیەوە کە سکوێرتی هەیە.
دوای یانزە مانگ لەهەڵبژاردن، سەرۆکایەتیی پەرلەمان پێکنەهێنراوە
نزیکەی یانزە مانگە هەڵبژاردن لەهەرێم ئەنجامدراوە، بەڵام هێشتا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان هەڵنەبژێردراوە، بەمەش دواکەوتنی حکومەت زیاتری پێدەچێت.
هێمن مامەند نەخۆشخانەی جێهێشت
دوای ئەوەی هێمن مامەند ڕۆژنامەنووس لەهەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، لەئێستادا نەخۆشخانەی جێهێشتووەو گەڕاوەتەوە ماڵەوە.
بەشێک لەئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤ ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە
بەشێکی ئەندامانی دەستەی مافی مرۆڤ بڵاوکردەوەو دەڵێن:ئەی کاتێک سەرۆکی دەستە ئامادەی دادگایی کردنی شێروان شێروانی بوو، بەبەرچاوی بەڕێزیان دادگا بڕیارێکی دا بەسەر ناوبراودا و لە بەردەمی دادگاش چالاکوانان و ئەندامی پەرلەمان سوکایەتیان پێ کرا، بۆچی دەستەی مافی مرۆڤ هیچ شتێکیان بڵاو نەکردەوە؟ لەکاتێکدا نوێنەری یۆنامی نیگەرانی دەربڕی.