دەزگای ئاسایشی هەرێم:
ئەو کەسانەی تەقەیان لە هێمن مامەند کرد دەستگیرکران
دەزگای ئاسایشی هەرێم، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری ورد توانیان بکەرانی ڕووداوی تەقەکردن لەڕۆژنامەنووس (هێمن مامەند)دەستگیربکەن.
غالب محەمەد:
لە2014وە دەڵێن کێشەێ مووچە چارەسەردەبێت
ئەندامێکی خولی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنە لە بەرپرسانی هەرێم دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت: 11 ساڵە دەڵێن کێشەی مووچە چارەسەردەبێت، چارەسەریش نابێت.
عومەر گوڵپی:
یادی مەولود بەپارەی دزراوی میللەت ناکرێت
عومەر گوڵپی ڕایگەیاندووە: ساڵی (٢٠١٦) بە بڕیاری ژمارە (١٥١٥) سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مووچەی چاودێری خێزانی ڕاگرت کە مووچەی منداڵانی بێ سەرپەرشت و بەساڵچوان و پەککەوتەو بێوەژن و هەژارەکان بوو
بەڕێوەبەری سەنتەری میترۆ لەکارکردن دووردەکەوێتەوە
بەپێی زانیارییەکان چەند پهیامێکی یهك لهدوای یهك بۆ سەنتەری میترۆ نێردراوەو كاریگهری نهرێنی لهسهر كارهكانی سهنتهرهكه داناوه و بووهته هۆی بڵاوبوونهوهی دهنگۆی دهستلهكاركێشانهوهی ڕهحمان غهریب له پۆستی ڕێكخهری سهنتهرهكه.
دەسەڵاتی خۆسەر پرۆگرامی وانەوتنەوەی حکومەتی کاتی سووریای هەڵوەشاندەوە
بەپێی میدیاکانی ڕۆژئاڤای کوردستان، ئیدارەی خۆسەر جەختی لەوە کردووەتەوە، چیتر پرۆگرامی خوێندنی دەوڵەتی سوریا لە هیچ قوتابخانەیەک لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ناخوێندرێت.
قوبادتاڵەبانی: چوار هەوڵ هەبووە بۆ تیرۆرکردنی سەرۆک بافڵ
قوباد تاڵەبانی ئەوەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران روونکردووەتەوە، ئێستا رێکاری یاسایی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو بابەتەی لالەزار گیراوەتەبەر و لێدەگەڕێن یاسا بڕیاربدات.