کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا، کێشەی عەقڵییەتە
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت: بەغدا وەکو ھاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێیوایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین.
پارتی بەردەوامە لە دژایەتی کورد
بۆ چەندینجار پارتی و هاوپەیمانەکەی بەناوی بەرەی تورکمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزکای کەرکوک بایکۆت دەکەن، بڕیارە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا بەشداری نەکەن.
بەمەرج مووچەی هیچ مانگێک نافەوتێت
هەرچەندە تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەشنەکراوەو نەوتیش هەناردەنەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێیوایە مووچەی هیچ مانگێک نافەوتێت.
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار بڵاوکردەوە
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە: داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی دەکەین، ئەرکی خۆیان بە پابەندبوون بە یاسا جێبەجێ بکەن و دادپەروەر و شەفاف بن، لە هەمانکاتدا دڵنیاببنەوە لەوەی کە مافی هەموو تاکێک پارێزراوە. نابێت کاری گرووپێکی میلیشیایی زاڵ بێت بەسەر ویستی هاونیشتمانیان بۆ ئاشتی، یەکڕیزیی و دیموکراسی.
دەستگیرا بە سەر ژمارەیەک موڵکی کۆمپانیای نالیا و چاڤی
لەڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتە ئاماژە بەوەدەکات: پاڵپشت بە بڕیاری سەرۆکایەتی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان و دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە ژمارە ( ٩٠ / دەستەی شارستانی تێهەڵچوونەوە / ٢٠٢١ / ڕاستکردنەوە ) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢١/١٠/٢٠ ) تایبەت بە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی قەرزەکانی کۆم پانیای نالیا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
عەلی حەمەساڵح:
مووچەی مانگەکانی داهاتوو لە مەترسیدایە
بەپێی زانیارییەکانی عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، دەسەڵاتدارانی هەرێم نەوت نادەن بە بەغدا، بۆیە جگە لە مووچەی مانگی شەش، مووچەی مانگەکانی دواتر لەمەترسیدان.