نیکۆلا شاڵی:
پەیوەندی ئەمریکاو هەرێم لەوپەڕی خراپیدایە
ڕاشیگەیاند: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لەوپەڕی خراپیدایە، بەجۆرێك جگە لەئۆفیسی سەرەکیی هەماهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریزمی جیهانی داعش، سەرجەم لقەکانی تری بۆ تەنسیقکردن و هەماهەنگی ڕاگیراون.
سیروان زێباری:
حکومەتی هەرێم هیوایەتی مووچەخۆر برسی بکات
مامۆستایەک ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر ئەمرۆش کاتژمێری سەرەتای دەوام داهاتەکەیان ڕادەستکردبا هەر ئەمرۆ بەغدا مووچەی دەناردو دەبوایە ئەمڕۆ لیستی مووچەیان ڕابگەیاندبایە، بەڵام ئەوەشیان نەکرد تا وایلێهات بەغدا نەیتوانی پارەکە بنێرێت بەبیانۆی درەنگ ڕادەستکردنی داهات.
قوباد تاڵەبانی: بڕوامان بە دیالۆگە
وباد تاڵەبانی لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی وتی: هێشتا كورد تەواوی مافە دەستوورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتووە.
ئەمڕۆ دووەم ڕۆژی کۆنفرانسێکی گەورەیە لەسلێمانی
لەدووەم ڕۆژی کۆنفرانسی پەوپەیمانێتی حزبە سۆسیال دیموکراتەکانی عەرەبدا، سەرۆکی یەکێتی وتارێکی پێشکەشکردو باسی لەهەوڵەکان کرد بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلی فەلەستین.
هەرێم پارەی تەسلیم دەکرێت
دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ، 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی بەغدا کرا، چاوەڕێ دەکرێت وەزارەتی دارایی عیراق پارەی موچەی مانگی شەش بۆ هەرێم بنێرێت.
نێچیرڤان بارزانی سەردانی سلێمانی ناکات
ئەگەرچی پێشتر میدیاکانی پارتی و یەکێتی بڵاویانکردبووەوە، نێچیرڤان بارزانی لە دووەم ڕۆژی کۆنفرانسی پارتە سۆسیال دیموکراتەکاندا بەشدار دەبێت، بەڵام ئەمڕۆ لیستی ناوی کەسایەتییە بەشداربووەکانی کۆنفراسەکە بڵاوکرایەوە و ناوی نێچیرڤان بارزانی تێدا نییە.