باس لە هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی دەکرێت
دەزگاکانی باشووری کوردستان هەواڵێکیان بڵاوکردۆتەوەو دەڵێن : بەوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی پلانێكی ورد و مەترسیدار دانرابوو كە لەڕۆژی ١٩ ی ئەم مانگە لەناو دەباشاندا لە ڕێگەی درۆنەوە بافڵ تاڵەبانی تیرۆر بكرێت.
لاهور جەنگی دووردەخرێتەوە
سەرچاوەیەک لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند: لاهور جەنگی لەسەرۆکی حزبەکەو هەڵبژاردنیش دووردەخرێتەوە.
شنیار ئەنوەر:
یاسا سەروەری بۆ هەموانە و چەک تەنیا لەدەستی دەوڵەت ئەبێت
ەوەی جێگەی سەرنج بوو کە پرۆسەی ئەمنی یە بەو پەری شەفافی و لەبەرچاوی میدیاکان جێبەجێکرا و بە پیشەییانە کارامەییانە هێزە ئەمنیەکان لە کورترین ماوەدا کۆتاییان بە پرۆسەیەکی ئالۆز و پر مەترسی هێنا و یاسا سەرکەوت بەسەر میلیشیا و گروپی مافیاگەری و “شەقاوەیی” سیاسی.
سەلاحەدین بەهادین:
پەنا بۆ یاسا و دادگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان
سەلاحەدین بەهادین ڕایگەیاند: وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە، دەخوازین پەنا بۆ یاسا و دادگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێكی هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لالەزار بڵاوكردەوە
پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا دەڵێت: پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ هەموو ئەو ئازیزانە؛ دەردەبڕین، كە لە پێكدادان و ڕوداوە نەخوازراوەكانی شەوی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆدا؛ بوونە قوربانیی.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەین
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە لە نزیكەوە چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەن.