چوار لێپرسراو لە پۆستەکانیان دەبەخشرێن
دوای ئەوەی لافاو زیانێکی زۆری بە قەزای چەمچەماڵ گەیاند، قوباد تاڵەبانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چوار لێپرسراو لە پۆستەکانیان دەبەخشرێن.
بڕیارێک لە وەزیرى خوێندنى باڵاوە بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ
وەزیرى خوێندنى باڵای حکومەتی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوونی کرێى خوێندنى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای بۆ خوێندکارانى چەمچەماڵ و دەوروبەرى، دەرکرد.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕەخنە لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگرێت
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕەخنە لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگرێت و دەڵێت: ئەو هێزانە هەریەکە و بە دۆڵێکدا دەڕۆن، "کاری گەورە پێویستی بە عەقڵ و دڵی گەورە هەیە، بەڵام عەقڵ و دڵەکان گەورە نین".
پشووی خوێندنگەکانی چەمچەماڵ درێژکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ باس لەوەدەکات هێشتا کاریگەریی زیانی لافاوەکەی ئەم دواییە ماوە و ناتوانین لەم نزیکانەدا دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بکەینەوە و بڕیارمانداوە پشووەکە درێژبکەینەوە.
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی مووچەکانیان بەخشییە چەمچەماڵ
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان، نامەیەک ئاڕاستەی هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی دەکات و داوایان لێدەکات مووچەی پەرلەمانتارییەکەیان ببەخشن بە چەمچەماڵ.
سبەی لە کەرکوک پشووە
بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی هاووڵاتیان، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ دەوام لە کەرکوک بکات بە پشوو.