ئەمساڵ مامۆستایانی ناڕازی بڕیار لەسەر کردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەدەن
مامۆستایەکی ناڕازی دەڵێت: ئەم ساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو سیناریۆکان دووبارە و دەبارە مەکەنەوە، کە مووچە خۆرتان کردۆتە قوربانی و قەڵغان بۆ مانەوەی خۆتان و یاری بە ئایندەمان دەکەن.
سەرووی 208 ملیۆن دیناری بردووە؛
بڕێک پارە لە مەرزی پەروێزخان دزرا
بەپێی زانیارییەکان، كارمهندێكى نووسینگهیهك له دەروازەی نێو دەوڵەتی پەروێزخان، بڕێک پارەی بانکی دەروازەکە و بڕێکی زۆر پارەی ژمارەیهك بازرگانی بردووە تا ئێستا دەستگیرنەکراوە.
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی:
کەس بەدەم داواکەی سروە عەبدولواحیدەوە نەچێت
سەرۆکی حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: قسەکانی سروە عبدولواحید، سەبارەت بەخۆپیشاندانی سەرتاسەری دژی پێنەدانی مووچە، سیناریۆیە.
عەلی حەمەساڵح:
کۆمەڵێک کۆمپانیا خاوەنی 40%ی نەوتی هەرێمن
عەلی حەمە ساڵح دەڵێت: ئەم دەسەڵاتە، 40% بۆری نەوتیان دابە کۆمپانیای کار، ئێستا دەبێت مانگی( ٢٣ ملیۆن) دۆلاری بدرێتێ؛ نەوت بڕوات یان نا.
داوای چاککردنی پەیوەندییەکانی سلێمانی و تورکیا دەکرێت
ئەگەرچی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان تورکیا و پارتی کرێکاراندا چووەتە قۆناغی نوێوە، بەڵام هێشتا پەیوەندییەکانی سلێمانی و تورکیا خراپەو سزاکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵنەگیراوە.
دادگای ئیتیحادی سکاڵایەکی عومەر گوڵپی ڕەتکردەوە
عومەر گوڵپی ڕایگەند: ئەمڕۆ ئامادەی دانیشتنی دادگابووم لەسەر سکاڵاکەم کە تایبەتە بە کارەبای 24 سەعاتی، بەڵام دادگا بڕیاریدا بە ڕەتکردنەوەی داواکەمان بە پاساوی ئەوەی لە پسپۆڕی دادگا نییە!