سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕەخنە لەهێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگرێت
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان ڕەخنە لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان دەگرێت و دەڵێت: ئەو هێزانە هەریەکە و بە دۆڵێکدا دەڕۆن، "کاری گەورە پێویستی بە عەقڵ و دڵی گەورە هەیە، بەڵام عەقڵ و دڵەکان گەورە نین".
پشووی خوێندنگەکانی چەمچەماڵ درێژکرایەوە
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی چەمچەماڵ باس لەوەدەکات هێشتا کاریگەریی زیانی لافاوەکەی ئەم دواییە ماوە و ناتوانین لەم نزیکانەدا دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بکەینەوە و بڕیارمانداوە پشووەکە درێژبکەینەوە.
دوو پەرلەمانتاری یەکێتی مووچەکانیان بەخشییە چەمچەماڵ
پەرلەمانتارێکی پەرلەمانی کوردستان، نامەیەک ئاڕاستەی هاوڕێ پەرلەمانتارەکانی دەکات و داوایان لێدەکات مووچەی پەرلەمانتارییەکەیان ببەخشن بە چەمچەماڵ.
سبەی لە کەرکوک پشووە
بۆ پارێزگاریکردن لە گیانی هاووڵاتیان، پارێزگاری کەرکوک بڕیاریدا سبەینێ دەوام لە کەرکوک بکات بە پشوو.
کارمەندەکەی ئاسایش گیانیلەدەستدا
ئەو کارمەندەی ئاسایش کە لەکاتی سیرەگرتندا بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکانی چەمچەماڵ برینداربوو، ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک: میدیاکانی پارتی ڕاست ناکەن
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کەسایەتیی نزیک لە پارتی، لەبارەی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵەوە، میدیاکانی پارتی بە درۆدەخاتەوە و دەڵێت: هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان ئەو دوو پێشمەرگەیە و ئەو کارمەندەی ئاسایشدا نەبووە