یەکێتی وەڵامی عەلی حەمەساڵح دەداتەوە
لە ڕاگەیەنراوێکیدا، بەشی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوونی بۆردی راگەیاندنی سەربە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەرچاوڕوونییەک ئاراستەی عەلی حەمەساڵح دەکات و دەڵێت: دوای تێپەڕبوونی چوار رۆژ بەسەر لافاوەكەی سنووری چەمچەماڵ و ئەو كارەساتە سروشتییەی كە زیانێكی یەكجار زۆری بە هاووڵاتیان و دامودەزگا حكومییەكانی ناوچەكە گەیاندووە، ئەوجا بەڕێزتان و تیمەكەت، تەشریفتان بردووەتە قەزای چەمچەماڵ و سێڵڤی دەگرن.
سەنتەری میترۆ: لافاو بۆنەیەك نییە بۆ دەستكەوتی سیاسی
سەنتەری میترۆ ڕاگەیەنراوێکی لەسەر کاری میدیاکان لە لافاوەکەی چەمچەماڵدا بڵاوکردەوەو دەڵێت: كاری میدیا لەكاتی كارەساتی وەك لافاو، پێدانی زانیارییە لەسەر گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوای ناوچەكە، رێڕەوەكانی لافاو و مەترسی سەرهەڵدانەوەی، هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسییەكانی.
بەرهەم ساڵح بووە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان
میدیاکان بڵاویانکردەوە، سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق، وەک لێپرسراوی ڕێخراوی پەنابەرانی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵبژێردراوە.
ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دابەشکردنی ئاو دەستپێدەکاتەوە
دوای ئەو زیانە زۆرەی بەهۆی لافاوەکەی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردووەوە، تووشی ژمارەیەک ماڵ و هاووڵاتی چەمچەماڵ بووەوە و ئەمڕۆ جارێکیتر ئاوی ماڵانی قەزاکە بەردەدرێتەوە بۆ ماڵەکان، ئەمەش وەک ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دەبینرێت.
زیاتر لەساڵێکە پەرلەمان کۆنەبووەتەوە
دوای ئەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان لە 2024 ڕاگەیەنرا، تائێستا تەنها یەک دانیشتنی کردووە.
شەپۆلێکی نوێی باران و بەفر ڕوو لەهەرێم دەکات
بەپێی بۆچوونی شارەزایانی کەشناسی، ئەمڕۆوە هەینی شەپۆلێکی نوێی بارانبارین و بەفر روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.