بڕیارە پارتى سهردانى یهكێتی بکات
میدیاکانی باشوور باس لەوە دەکەن، لەچەند ڕۆژی داهاتوودا وهفدى دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم کۆدەنەوە.
وەزارەتی ناوخۆ ڕاستییەکانی لاجان دەشێوێنێت
دوور لەچاوەڕوانییەکان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم، هێرشدەکاتەسەر هاووڵاتیانی گوندی لاجان و خۆپیشاندەرانی بەردەم پاڵاوگەی نەوتی لاناز، بە "ئاژاوەگێڕی" ناو دەبات.
کێشەی کارەبا چارەسەردەبێت
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی بەپەلەی وەزارەتی کارەبا کە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە بڵاویکردەوە، کێشەی کارەبا چارەسەر بووە.
د.ئەحمەد میرە:
میدیاکانی پارتی سیخوڕی دەکەن
مامۆستایەکی زانکۆ پێیوایە، هەموو ئەو میدیا و پەیجە سێبەرانەی لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا هەوڵی ناشرینکردنی سلێمانییاندا، میدیای سیخوڕ.
جەوهەرئاغا پەیامی بۆ هەرکییەکان هەیە
سەرۆكی عەشیرەتی هەركی پەیامێکی بڵاوکردەوەو هەڵوێستێکی توند دژی پارتی ڕاگەیاند و دەڵێت: ڕووداوەکەی گوندی لاجان قبووڵ ناکەین.
هەوڵەکان بەردەوامن بۆ هەناردەکردنەوەی غاز لە کۆرمۆر
میدیاکانی باشووری کوردستان بڵاویانکردەوە کە بەرهەمهێنانی غازی شل (LPG) لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە، بەڵام قایمقامی چەمچەماڵ دەڵێت هەناردەکردن دەستیپێنەکردووەتەوە.