مووچەخۆران 82 ڕۆژە مووچەی ئەیلولیان وەرنەگرتووە
سەرەڕای ئەوەی لەسەردانەکەی تەیف سامیدا بۆ دهۆک ڕایگەیاند کە ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی ئەیلول بۆ هەرێم دەنێرن، بەڵام هێشتا هیچ وادەیە بۆ هاتنی مووچە دیارنییە.
کۆچی گەنجان ڕووی لە هەڵکشانە
تادێت کۆچکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبێت و هۆکاری ئابووریش پاڵنەری سەرەکیی ئەو دیاردەیەیە.
ئیلهام ئەحمەد: لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دیدارێکدا ڕایگەیاند: ئەوان لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، پێویستە تورکیاش هەڵوێستەکانی بەرامبەر کورد بگۆڕێت.
یەکێتی بانگهێشتنامەکەی پارتی ڕەتکردۆتەوە
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: بانگهێشتنامە بۆ یەکێتی هاتبوو بۆ بەشدارییکردن لە دیداری مێپس کە لە زانکۆی ئەمریکی لەدهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردەوە.
پارتی دەیەوێت چەند پەرلەمانتارێک بە پارە ڕازیبکات
زەپێی چەند زانیارییەک کە میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، پارتی ئامادەیە 155 ملیۆن دۆلار بدات بە 31 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینان یاساشکێنییە
لەدوای ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: راگرتنی مووچەی خانەنشینان هەڕەشەیە و یاساشکێنییە.