سەلاحەدین بەهادین:
پەنا بۆ یاسا و دادگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان
سەلاحەدین بەهادین ڕایگەیاند: وێڕای دەربڕینی نیگەرانی و ئەسەف بۆ ئەم حاڵەتە، دەخوازین پەنا بۆ یاسا و دادگا ببرێت بۆ چارەسەری کێشەکان.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پەیامێكی هاوخەمی بۆ قوربانیانی رووداوەكەی لالەزار بڵاوكردەوە
پارێزگاری سلێمانی لەپەیامێکدا دەڵێت: پرسەو پەژارەو ماتەمینیی خۆمان بۆ هەموو ئەو ئازیزانە؛ دەردەبڕین، كە لە پێكدادان و ڕوداوە نەخوازراوەكانی شەوی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆدا؛ بوونە قوربانیی.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا:
چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەین
وەزارەتی دەرەوەی توركیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە لە نزیكەوە چاودێریی وردی پێشهاتەكانی شاری سلێمانی دەكەن.
داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی ئاشکراکرا
سایتی شەفافیەت بڵاویکردەوە، بەبەراورد بە مانگی ڕابردوو، داهاتی ئەم هەفتەیەی پارێزگای سلێمانی حەوت ملیار دینار زیادیکردووە.
سیاسەتمەدارێکی کورد:
ئەمریکا دەیەوێت پارتی دووربخاتەوە
سیاسەتمەدارێکی کورد باسی تێکچوونی پەیوەندییەکانی پارتی و ئەمریکا دەکات و دەڵێت: ئەمریکا دەیەوێت بنەماڵەی بارزانی لەکۆڵ خۆی بکاتەوە.
لاهور شێخ جەنگی دەستگیرکرا / سێ کەس گیانیان لەدەستداوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی ئەمنی لە سلێمانی لە هۆتێل لالەزار نزیكبونەوە بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی كە لەلایەن دادوەرەوە دەرچوە، دوای چوار كاتژمێر لاهور شێخ جەنگی و دو برای دەستگیركران.