پارتی سایکس پیکۆ نوێدەکاتەوە
پارتی دیموکراتی کوردستان دەچێتە ناو پرۆژەیەکی هاوبەشەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ سیاجکردن و دیواربەندکردنی سنووری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشووری کوردستان.
محەمەد حەکیم:
ترەمپ و ناتانیاهۆ پیلانێکی هاوبەشیان داناوە
وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: ئەم بەرنامەیەی ترەمپ بۆ غەززە تاک لایەنەیە و ڕاو سەرنجی لایەنی تری شەڕەکەی تێدانییە.
پانزە ساڵە کەس ئەو زانیارییەی نەزانیوە
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: ئەو زانیارییانەی پانزە ساڵە کەس نایزانێت، ئێستا سۆمۆ ئاشکرای دەکات.
یوسرا ڕەجەب:
کابینەی نوێی عێراق بەدڵی کورد دەبێت
ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت: سیاسەتی کابینەی نوێی عێراق بەدڵی هەرێم دەبێت و هیوادارم حکومەتی هەرێم بیانووی پێنەگرێت.
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی:
لەمووچەی ئەم مانگەوە لێبڕین دەستپێدەکات
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی باس لەوەدەکات، لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران لە مانگی تەمووزەوە دەستپێدەکات، بەڵام هەندێک فەرمانگەی تر لەمووچەی مانگی ئابەوە لێبڕینەکەی دەستپێدەکات.
پشت پەردەی کۆبوونەوەکەی بافڵ تاڵەبانی و بارزانی
چەندین میدیای باشووری کوردستان، هەواڵی سەیری ناو کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لە پیرمام ئەوەیە، گوایە سەرۆکی یەکێتی دۆسێی ئەژی ئەمینی ڕادەستی بارزانی کردووە کە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی داوە.