کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و پارتی تیرۆرکرا
کەسایەتییەکی ناسراوی گەرمیان و کادری باڵای پارتی، شەوی ڕابردوو لە گوندی ئۆمەربل تیرۆرکراو تائێستا بکەرانی تاوانەکە دەستگیرنەکراون.
ئەمریکا هاوکاریی پێشمەرگە دەبڕێت
ڕۆژنامەنووسێک ڕەخنە لە حکومەت دەگرێت و دەڵێت: چەندین ساڵە دڵسۆزان ئامۆژگاری دەسەڵاتی کوردی دەکەن بۆ ئەوەی مۆدێلی حوکمڕانی خراپ و گەندەڵی بگۆڕن؛ بەڵام گاڵتەمان پێدەکرا و تانەوتەشەرە و جوێنیان پێدەدان.
عومەر گوڵپی:
حکومەت ڕۆژانە نەوت دەفرۆشێت و داهاتەکەیشی دیارنییە
پەرلەمانتارێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر تەنکەرە نەوت دەفرۆشرێت و داهاتەکەیشی دیارنییە.
ترس لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە سێقۆڵییەکە هەیە
ئەمڕۆ دووشەممە، 22 ی ئەیلول ڕێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند وکۆمپانیا نەوتییەکان ئیمزاکرا، بەڕێوەبەری رێکخراوی ستۆپیش دەڵێت: لە ڕابردوودا چەندین جار ڕێکەوتن کراوە بەڵام جێبەجێ نەکراوە هەر ئەمەش بوەتە هۆی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوت کە زیاتر لە دو ساڵە ڕاگیراوە.
کاروان یاروەیس:
ڕێککەوتنی نێوان هەرێم و ناوەند نزیکە
بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتی: رەشنووسی رێککەوتنەکەی نێوان هەرێم، بەغداد و کۆمپانیاکان ئامادەیە و تەنیا ئیمزای هەر سێ لایەنەکەی ماوە، چاوەڕوانیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا، رێککەوتنەکە لە بەغدا ئیمزابکرێت.
تەواوی ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت بەدڵی کوردنییە
بەپێی ئەو زانیارییە سەرەتاییانەی بڵاوکراونەتەوە، خاڵێکی ڕاپۆرتەکەی ئەنجومەنی دەوڵەت، دەسەڵاتدارانی هەرێمی توشی دڵەڕاوکێ کردووە.