هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ خوێندکارانی زانکۆی کەرکوک
دوای سەردانێکی پارێزگاری کەرکوک بۆلای وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی فیدراڵ، داوایکرد رێگە بەخوێندکارانی زانکۆی کەرکوک بدرێت بەزمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە، ناوبراویش ڕەزامەندی دەربڕیوە.
هۆکاری بەردەوامی کێشەی مووچە ڕێککەنەوتنی هەرێمە
پەرلەمانتارێکی کورد لەخولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: هەموو ڕۆژێک گوێمان لە ڕۆیشتنی وەفدێک و گەڕانەوەی وەفدێکی دیکە دەبێت، هەروەها کۆبوونەوەکانیش هیچ ئەنجامێکی لێناکەوێتەوە.
کێشەی کورد لەگەڵ بەغدا، کێشەی عەقڵییەتە
نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بەغدا دەڵێت: بەغدا وەکو ھاووڵاتی دەرەجە دوو تەماشای کورد دەکات و پێیوایە پێویستە ئەوان بڕیار بدەن و ئێمە جێبەجێی بکەین.
پارتی بەردەوامە لە دژایەتی کورد
بۆ چەندینجار پارتی و هاوپەیمانەکەی بەناوی بەرەی تورکمانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزکای کەرکوک بایکۆت دەکەن، بڕیارە لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا بەشداری نەکەن.
بەمەرج مووچەی هیچ مانگێک نافەوتێت
هەرچەندە تا ئێستا مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەشنەکراوەو نەوتیش هەناردەنەکراوە، بەڵام حکومەتی هەرێم پێیوایە مووچەی هیچ مانگێک نافەوتێت.
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی لەسەر ڕووداوەکەی لالەزار بڵاوکردەوە
سەرۆکی یەکێتی ڕایگەیاندووە: داوا لە دەسەڵاتی دادوەریی دەکەین، ئەرکی خۆیان بە پابەندبوون بە یاسا جێبەجێ بکەن و دادپەروەر و شەفاف بن، لە هەمانکاتدا دڵنیاببنەوە لەوەی کە مافی هەموو تاکێک پارێزراوە. نابێت کاری گرووپێکی میلیشیایی زاڵ بێت بەسەر ویستی هاونیشتمانیان بۆ ئاشتی، یەکڕیزیی و دیموکراسی.