چارەنوسی سەرۆکی نەوەی نوێ نادیارە
دادگاییکردنی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەسەر سکاڵای ڕۆژنامەنووسێک، کە بڕیاربوو 16 ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، دواخراوە و کەس نازانێت بۆ کەی دواخراوە.
پارتی خەریکی فاڵگرتنەوەیە
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: پەیامی بەشێک لە لێپرسراوەکانی پارتی بۆنی دووئیدارەیی لێدێت.
هەژماری من، خانەنشینانی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە
لە ڕاگەیەنراوێکدا، (هەژماری من) ئەو خانەنشینانەی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە کە ناویان تۆمارکردووە لە پڕۆژەکەدا، کارتە بانکییەکانیان ئامادەیە.
بەسەرۆکایەتیی بارزانی، کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆبووەوە
لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پێشهاتێکی کرد.
ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا
بۆ تۆمارکردن و کۆکردنەوەی هاوکاریی هاووڵاتیان بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ، ماڵپەڕی هاوکاریی کوردانە کاراکرا، سەرجەم داتاکانی بەخشەرەکان و هاووڵاتیان لە خۆدەگرێت.
جووتیارانی چەمچەماڵ قەرەبوو دەکرێنەوە
وەزیری کشتوکاڵی هەرێم باس لەوەدەکات: ئەو جووتیارانەی چەمچەماڵ کە بەهۆی لافاوەکەوە تووشی زەرەربوون، بەشێوەیەکی دادپەروەرانە، قەرەبوویان دەکەینەوە