هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵ ڕێککەوتن
هەرسێ لایەنی کوردستانی، هەڵوێست، یەکگرتوو و کۆمەڵی دادگەری ڕێککەوتن لەسەر کاری پێکەوەیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
لە هەرێم بارانبارین دەستپێدەکات
بەپێی پێشبینی كەشناسیی هەرێم، لە 48 سەعاتی داهاتوودا ئهگهری بارانبارینی زۆر له ناوچه شاخاوییهكان ههیه و سهرجهم ناوچهكانی ههرێمیش دهگرێتهوه.
بەرگریی شارستانیی سۆران داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
بەهۆی پێشبینیی بارانبارینی بەهێزەوە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتییان سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، خۆیان لە کەناری ڕووبار و ناوچە مەترسیدارەکان بەدوور بگرن.
سلێمانیش ئامادەکاریی بۆ لافاو کردووە
وەک ئامادەکاریی بۆ ڕوودانی هەر حاڵەتێکی لافاو لە سلێمانی، شارەوانیی سلێمانی لەگەڵ تیمەکانی فریاگوزاریی شارەوانیی کۆبووەوە بەمەبەستی ئامادەکاری و گفتۆگۆکردن دەربارەی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەهێزەی کە بڕیارە روو لە کوردستان بکات.
چیا هاوار نووسەر و ڕۆژنامەنووس:
پارتی هەوڵی هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ دەدات
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: پارتی لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، زۆرترین هەنگاوی بۆ شەڕی ناوخۆ ناوە.
داهاتی نۆ مانگی ساڵی 2025 کوا ؟
سەرۆکی رەوتی هەڵوێست دەڵێت: هەرێم بەنیازە 23-ی مانگی 12 داهاتی ناوخۆ بنێرن، بەوەش عێراق لەدوای 3 بۆ 5 ڕۆژ مووچەی مانگی 10 دەنێرێت.