وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی بارەگای بارزانی دایەوە
دوای ئەوەی بارەگای بارزانی بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوەو هێرشی کردەسەر (دەوڵەت باخچەلی) سەرۆکی مەهەپە، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە وەڵامی بارەگای بارزانی دایەوە و ڕایگەیانووە: رێکاری پێویست بەرامبەر ئەوانە بگرنەبەر کە بەرپرسیارن لەو بەیاننامەیە.
ئەوەی لاجان شەڕی کۆمپانیایە
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: دەبێت رێو شوێنی مەدەنی بگیرێتە بەر بەرامبەر هاووڵاتیان نەک هێزی تایبەت بنێرێت بۆ تۆقاندن.
کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان زیادکرا
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کرێی وانەبێژی بۆ مامۆستایان زیاددەکات و ڕەزامەندیی لەسەر دەربڕیوە، بەمەش کرێی هەر وانەیەک دەبێتە دوو هێندە.
پارتی و یەکێتی کۆبوونەوە
دوای ماوەیەکی زۆر لە وەستانی کۆبوونەوەکانی نێوان یەکێتی و پارتی، دواجار دوێنێ لە هەولێرو لەماڵی قوباد تاڵەبانی کوبوونەوە، ئەمەش وەک هەوڵێکی نوێ دەبینرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت.
بۆ سێیەم ڕۆژ دابەشکردنی مووچە بەردەوامە
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆش دابەشکردنی مووچەی بەردوام دەبێت، دوێنێش زۆرینەی مووچەخۆران مووچەکانیان وەرگرتووە.
پارتی بەناو شوشەواتدا دەڕوات
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: پارتی لە جوڵەکردنی هەڵەدایە و بە "گای شێت" ناوی ئەو حزبە دەبات.