محەمەد حاجی مەحمود:
ڕێژەی کورد 17 کورسی کەمبووەتەوە
سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كورستان وتی "لەدوای ساڵی 2003وە، لەیەكەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، کە ژمارەی کورسییەکان 270 بوو، كورد 77 كورسی هەبوو، بەڵام دوای زیاتر لە بیست ساڵ، کە ژمارەی کورسییەکان بووەتە 329 كورسی، ئێستا كورد 60 كورسی هەیە.
کارۆخ سەید ڕزگار:
پارتی پێشێلکاری دژی کاندیدەکانی یەکێتی دەکات
سەرۆکی حزبێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە بەردەوامیی پارتی پۆستەر و فلێکسی کاندیدەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لە ناوچەکانی زۆنی زەرد (ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان)، دەدڕێنێت.
پەکەکە هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتی
پەکەکە هەنگاوی نوێ دەنێت بۆ پڕۆسەی چارەسەریی و ئاشتی و ڕێنماییەکانی ئۆجەلان هەڵدەسەنگێنێت.
کێشە ناوخۆییەکانی کۆمەڵی دادگەریی بەردەوامە
ئەندامێکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە ڕیزەکانی کۆمەڵی ئیسلامی ڕاگەیاند.
ئەیاد محەمەد عەلی:
بایکۆتی هەڵبژاردن چەکی دەستی دەسەڵاتە
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: بایکۆت، چەکێکی دەسەڵاتە بەدەست لێزانترین و دڵسۆزترین کەسەکانی سێبەرییەوە، بەکاری دەهێنێت لەناو پڕ توڕەترین خەڵکدا.
ئیدارەی پارێزگای هەولێر چییان لە قوباد تاڵەبانی دەوێت
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندی یەکێتی دەڵێت: قوباد تاڵەبانی بانگەشەیەکی خاکی دەکات لەهەولێر، بەمەش پارتی و ئیدارەی پارێزگای هەولێر پێیانناخۆشە ئەو پێشوازییە گەرمەی لێدەکرێت.