کۆچی گەنجان ڕووی لە هەڵکشانە
تادێت کۆچکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بەرەو دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبێت و هۆکاری ئابووریش پاڵنەری سەرەکیی ئەو دیاردەیەیە.
ئیلهام ئەحمەد: لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشمان هەیە
هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دیدارێکدا ڕایگەیاند: ئەوان لەگەڵ تورکیا بەرژەوەندیی هاوبەشیان هەیە، پێویستە تورکیاش هەڵوێستەکانی بەرامبەر کورد بگۆڕێت.
یەکێتی بانگهێشتنامەکەی پارتی ڕەتکردۆتەوە
ڕاوێژکارێکی سەرۆکی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: بانگهێشتنامە بۆ یەکێتی هاتبوو بۆ بەشدارییکردن لە دیداری مێپس کە لە زانکۆی ئەمریکی لەدهۆک بەڕێوەچوو، بەڵام یەکێتی ڕەتیکردەوە.
پارتی دەیەوێت چەند پەرلەمانتارێک بە پارە ڕازیبکات
زەپێی چەند زانیارییەک کە میدیاکان بڵاویانکردۆتەوە، پارتی ئامادەیە 155 ملیۆن دۆلار بدات بە 31 پەرلەمانتار بۆ پێکهێنانی حکومەت.
ڕاگرتنی مووچەی خانەنشینان یاساشکێنییە
لەدوای ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند: راگرتنی مووچەی خانەنشینان هەڕەشەیە و یاساشکێنییە.
محەمەد عوسمان:
نیوەی دەنگی پارتی تەزویرە
لێپرسراوی مەڵبەندی بادینانی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: یەك ملیۆن دەنگەكەی پارتی، نیوەی تەزویرە.