کۆمەڵ و یەکگرتوو باس لە کاری هاوبەش دەکەن
لەپەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەمینداری یەکگرتوو و سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، باسیان لەکاری هاوبەشکرد.
ئەو پەتای بڵاوبووەتەوە مەترسیدارنییە
بەڕێوەبەری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی تایبەت بە منداڵان وتی: ئەو پەتایەی لە ئێستادا بڵاوبووەتەوە، مەترسیدار نییە و نەخۆشییەکی تازە نییە.
لەم هەفتەیەدا تیروپشک بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەکرێت
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت: بڕیارە لەم هەفتەیەدا تیروپشک بۆ ناوی ئەو کەسانە بکرێت کە خۆیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو، تۆمارکردووە.
بە یەک ملیۆن دەنگەوە چاوەڕێی بەغدایە مووچە بنێرێت
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە تەنزێکدا ڕایگەیاند: با حزبە یەک ملیۆن دەنگییەکە، 120 ملیۆنەکە بنێرێت بۆئەوەی عێراقیش مووچە بنێرێت.
ئەم هەفتەیە بڕیار لەسەر مووچە دەدرێت
میدیاکانی هەرێم بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانیان لەوەزارەتی دارایی عێراق، ڕایدەگەیەنن سێشەممەی داهاتوو بڕیار لەسەر ناردنی مووچە دەدرێت.
سودانی دێتە هەرێمی کوردستان
لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، بڕیارە سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، پێکهێنانی کابینەی نوێ یەکێکە لە ئامانجی سەردانەکەی.