سبەینێ سەعات حەوتی بەیانی بانگەشە دەوەستێت
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە ٧ تشرینی دووەم، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕادەوەستێت و دۆخەکە دەچێتە بواری بێدەنگییەوە.
ئەدهەم بارزانی داوادەکات دەنگ بە کاندیدەکانی بافڵ تاڵەبانی بدرێت
ئەدهەم بارزانى لە راگەیاندراوێکدا جەختى لەسەر ئەوە کردووەتەوە گرنگە هاووڵاتیان بە دەنگەكانیان لێ نەگەڕێن لایەنێك باڵادەستی خۆی بەسەر لایەنەكاندا فەرز بكات هەر بۆیە پێشنیاز دەکات دەنگ بە ئەو کاندیدانە بدرێت کە بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دیاریکردوون
بافڵ تاڵهبانی مانگانە ٣٥٠ هەزار دۆلار دەداتە یانەی نەورۆز
سکرتێری یانەی نەورۆز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە هاوکارییە ماددییەکانی سەرۆکی یەکێتی کرد بۆ یانەکەیان و وتیشی: ئەو هاوکارییە مانگانە بەردەوام دەبێت.
ئەدهەم بارزانی:
پارتی بڕوای بە ئازادی نییە
سەرکردەیەکی دیاری کورد دەڵێت: لەناو پارتیدا، بچووکترین ڕا جیایی و ئازادی قبوڵناکرێت و بڕوای بە ئازادی نییە.
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری: حکومەت بانگەشە بۆ حزب دەکات
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ڕایگەیاند: نابێت حکومەت دروستکردنی پرۆژە بکات بە بانگەشەی هەڵبژاردن.
لەکۆبوونەوەکاندا پارتی و یەکێتی باسی مووچه ناکەن
سەرەڕای ئەوەی لەکۆبوونەوەی سێشەممەی ڕابردووی ئەنجومەنی وەزیراندا باسی مووچە نەکرا، بەڵام وەزیرە کوردەکانیش هیچ ئاماژەیەکیان بە پرسی مووچە نەداوەو باسیان نەکردووە.