بزووتنەوەی گۆڕان بایكۆتی هەڵبژاردن دەكات
جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا لەسەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێم، بایکۆتی هەڵبژاردن بکرێت و ئەنجام و ئاکامەکانی بخرێتە ژێر پرسیارەوە، بەڵام لە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، وەک بەرپرسیارێتییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی، هانی دەنگدەرانی دەدات بەشداریی هەڵبژاردن بکەن.
ڕێباز محەمەد:
فڕۆکەخانەی سلێمانی گەشتەکانی ئەوروپا دەستپێدەکات
بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەڵێت: لەماوەکانی داهاتوودا چەندین هێڵیتر، بە تێچووی کەم، گەشتی نێوان سلێمانی ـ تورکیا وەردەگرن.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
پەلاماری میدیای سلێمانی دەدرێت
بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: لەچەند سەرچاوەیەکی جیاجیای هەولێرەوە لە رەفتارێكی ژێربەژێردا پەلاماری میدیای سلێمانی دەدرێت.
پەرلەمانتارێک وەڵامی ئەندامانی پارتی دەداتەوە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان هێرشی توند دەکاتەسەر ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت: ناوەکانیان عەکسی خۆیانن.
سەرۆکی لیستی تەوتین سکاڵایەکی دژی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند تۆمارکرد
سەرۆکی لیستی تەوتین، لەبەرژەوەندی فەرمانبەران و موچەخۆران، سکاڵایەکی دیکەی لە دادگای فیدراڵی تۆمارکرد.
ئەدهەم بارزانی: لەسەر جیاوازی بیرکردنەوە لەناوچەی خۆم دەرکراوم
ئەدهەم بارزانی کە بەمدواییانە دەستیکردووە بە گەڕان و بەسەرکردنەوەی کەمپەینەکانی هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت: من لەسەر جیاوازی بیرکردنەوە لەناوچەی خۆم دەرکراوم.