هیچ خانەنشینێک نەماوە مامەڵەی بۆ نەکرابێت
وتهبێژى یهكێتیی خانهنشینانى ههرێم ڕایگەیاند: هیچ خانەنشینێک نەماوە مامەڵەی بۆ تەواونەکرابێت، هەموویان مووچەکەیان وەردەگرن.
خوێندکارانی دەرەوەی وڵات دەتوانن بێنەوە بۆ دەنگدان
بەپێی ڕاگەیەنراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەو خوێندکارانەی لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەتوانن بگەڕێنەوە وڵات و بەشداری بکەن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا، بۆئەو مەبەستەش، 15 رۆژ موڵەت بەگەڕانەوەیان دراوە.
سەعدی پیرە:
پارتی بژاردەی پێکهێنانی حکومەتی نییە
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت، با پارتی بڕوات جکومەت پێکبهێنێت.
چاوەڕێ دەکرێت سێشەممەی داهاتوو بڕیار لەسەر مووچەی مانگی نۆ بدرێت
بەپێی قسەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم نزیکەی 30 ڕۆژە لیستی مووچەی مانگی 9 نێردراوە بۆ بەغداد و 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ناوخۆش ئامادەیە.
لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا خەریکی وردبینین لە لیستی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمدا، کە تەواوبوو ئەوا هەفتەی داهاتوو ئاڕاستەی بەغداد دەکرێت.
مامۆستا عادل حەسەن:
حکومەت 54 مووچەی نەداوە
مامۆستایەکی ناڕازی دەڵێت: حکومەت مووچەکان دەدزێت، بەشێکیشی دەداتە پرۆژە بۆ چاوبەستکردنی خەڵک.