کەمال محەمەد وەزیری کارەبا و سامانە سروشتییەکان:
هەرێم پێنج ملیۆن و نیو بەرمیل نەوتی ڕادەستی سۆمۆ کردووە
وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند: تائێستا زیاتر لە پێنج ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ کراوە.
ڕەنگە دوو مووچە دابەشبکرێت
یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەڵێت: لەسەرەتای مانگی یانزەدا، ڕاستەوخۆ موچەی مانگی 9 دابەشبکرێت.
سێ هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا
لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی بازنەیی مەلیک مەحمودی سلێمانی، سێ هاووڵاتی گیانیانلەدەستدا.
ئەنادۆڵو ڕوو لە سلێمانی دەکات
دوای ئەوەی لە 3ی ئەم مانگە کۆمپانیای تورکش ئێرلاین گەشتەکانی بۆ سلێمانی دەستپێکرد، لەئێستادا کۆمپانیا تورکییەکانیتریش گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی ڕێکدەخەن.
لەبەر بانگەشەی پارتی دەوام ڕاگیرا
بەهۆی بانگەشەی لیستی پارتی لە سۆران، بەخوێندکاران وتراوە ئەمڕۆ دووشەممە مەیەن بۆ دەوام، بەو بۆنەیەوە دەوامی پاشنیوەڕوانى قوتابخانە و زانكۆ و پەیمانگاكانی ئیدارەی سۆران ڕاگیراوە.
ئاگادارییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان
خاوەن ئۆتۆمبێلە بڕاوەکان ئاگاداردەکرێنەوە کە هیچ ڕێنماییەکی نوێ تایبەت بەو ئۆتۆمبێلانە دەرنەکراوە.