دژەتیرۆری یەکێتی وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دایەوە
لەبەرامبەر ڕاگەیەنراوێکی دژە تیرۆری پارتیدا کە 16ی ئۆکتۆبەر بە خیانەتی یەکێتی دەزانن، دژە تیرۆری یەکێتی وەڵامی دژە تیرۆری پارتی دەداتەوە.
بەهرۆز گەڵاڵی:
خەڵکی هەرێم کێشەیان لەگەڵ ئەم ئیدارەیەیە نەک بەغدا
سیاسەتمەدارێکی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەگەر پارتی لە کوردستان مونافیسی نەماوە، ئەی بۆ ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت.
هەولێر یەکەمە لە پێشێلکاریدا
ڕێکخراوێکی چاودێریی بانگەشەی هەڵبژاردن باس لەوەدەکات: لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا لە تەواوی عێراقدا، زۆرترین پێشێلکاری لە هەولێر بووە.
جارێکیتر پێکدادانی ناوخۆیی لەنێو پارتی سۆسیالیست دروستبوو
بەهۆی ناکۆکی هەردوو باڵی سیاسیی محەمەد حاجی مەحمود و عەبدوڵڵا حاجی مەحمودەوە، ئاڵۆزی دروستبوو و هێز بڵاوەی پێکرا و دوای ماوەیەک کێشەکان چارەسەرکران.
پێترایۆس:
ئێستا کورد دۆستی زۆرە
لێپرسراوی پێشووی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاند: کوردستان پێشکەوتنی زۆری بەخۆوە بینیوەو ئێستا دۆستی زۆری هەیە.
قوباد تاڵەبانی: بەڵێنەکانمان دەبەینەسەر
لێپرسراوی سکرتاریەتی مام جەلال ڕایگەیاند: لەدوای نەخۆشکەوتنی مام جەلالەوە، یەکێتی لە بەغدا لاوازبووە.