د.بڕیار رەشید:
چارەسەری کێشەی مووچەخۆران لەATM دەکرێت
د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران وتی: بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ کێشەکانی مووچەی فەرمانبەران لە بانکی(TBI) لقی سلێمانی، سەردانی بانکەکەمان کردووە و لەگەڵ بەڕێوەبەرەكەی کۆبووینەتەوە.
هەرێم و ناوەند لەهەوڵدان بۆ ڕێککەوتن
سەرۆکی حکومەتی هەرێم باس لە بەردەوامی هەوڵەکان دەکات بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ناوەند و وەفدیان ناردووەتە بەغدا.
کەمال محەمەد:
دۆسێی نەوت ئاڵۆزە
وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان باس لەوەدەکات، دۆسێی نەوت ئاڵۆزە، ئەگەر هەناردەکردنەوەی دەستپێبکاتەوە، کێشەی مووچە چارەسەردەبێت.
پرۆفیسۆر د.ڕەعد ڕەفعە:
بەبانکیکردن یان بەزەحمەتکردن؟
پرۆفیسۆرێک پێیوایە: بەبانکیکردن واتا زەحمەتکردنی کارەکە لەسەر مووچەخۆر، دەڵێت:لەسلێمانی تەنها دوو ئامێری ئەی تی ئێم دابینکراوە بۆ نزیکەی 10000 مووچەخۆری سلێمانی
عەلی حەمە ساڵح:
بەیەک ئەگەر؛ مووچەی شەش مانگ دەفەوتێت
عەلی حەمەساڵح پێیوایە، پێویستە تا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە، هەرێم و ناوەند ڕێکبکەون، ئەگەر ڕێکنەکەون مووچەی شەش مانگ دەفەوتێت.
عەرەبەکان کێشە بۆ جوتیارانی کورد دروستدەکن
عەرەبە هاوردەکانی گوندی تەپەسەوز کە دوایین گوندی کوردنشینە لەسەر سنوری قەزای خورماتوو، دەیانەوێت بە هێزی سوپا، زەوی کورد داگیربکەن.