چاویارنیوز – لە مێژووی هەرێمی کوردستاندا بە ڕوونی هاوکاری و پشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ حیزبە کوردییەکان و خەڵکی ئەم ناوچەیە دەبینرێت. ئێران لە چەندین قۆناغدا ڕزگارکەری کوردانی عێراق بووە، بە چەندین جاریش بارزانییەکانی لە هەڕەشە و مەترسی پاراستووە، بەڵام وەک دەڵێی سەرۆکی پارتی تووشی نەخۆشیی ئەزەهایمر بووە و هەموو شتێکی لەبیر کردووە.
کاتێک بارزانییەکان بە ناچار لە کوردستانی عێراق هەڵهاتن و لە ئێران نیشتەجێ بوون، هاوکاری و پشتیوانی و پاراستنیان لە لایەن ئەم وڵاتەوە بووە هۆی مانەوەیان. بارزانییەکان دەبێت ئەو ڕۆژانەی کەرەجیان لەبیر بێت کە چۆن لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران.
تەنیا ئاماژە بە یەک قۆناغی دیکە دەدەم و ئەویش لە کاتی شەڕی داعش و هەڕەشەی داگیرکردنی شاری هەولێر بووە کە مەسعود بارزانی لەوپەڕی لاوازیدا و پاش ئەوەی کە پەیوەندییەکانی لە لایەن ئەمریکا و وڵاتانی ئەروووپی و عەرەبییەوە وەڵام نەدرایەوە، پەیوەندیی بە قاسم سولەیمانی فەرماندەی ئەو کاتەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرد و ئەو هێزەی لە ئێرانەوە ڕەوانەی هەولێر کرا، بووە هۆی شکستی پلانەکەی داعش و مانەوەی دەسەڵاتی بارزانییەکان.
لە ڕووی سیاسیشەوە تا ئێستا بە چەندین جار ئێران ڕۆڵی لە مانەوەی دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانیدا هەبووە.
بەڵام مەسعود بارزانی وەک نانخۆری سفرەدڕ، ئێستا بووەتە پیلانگێڕ لە دژی ئێران و بووەتە دوژمنی کۆماری ئیسلامی.
بەڵام ئەم شەڕە کۆتایی دێت و بارزانی وەڵامی خیانەتەکانی وەردەگرێت.
ئایا مەسعود بارزانی تووشی ئەلزەهایمر بووە؟
کاتێک بارزانییەکان بە ناچار لە کوردستانی عێراق هەڵهاتن و لە ئێران نیشتەجێ بوون، هاوکاری و پشتیوانی و پاراستنیان لە لایەن ئەم وڵاتەوە بووە هۆی مانەوەیان. بارزانییەکان دەبێت ئەو ڕۆژانەی کەرەجیان لەبیر بێت کە چۆن لە لایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکران.
No Comment! Be the first one.