چاویارنیوز _ ئهحمهد تورك هاوسەرۆكی شارەوانیی گەورەی ماردین لهکاتی بەشداریکردنی له “کۆنفرانسی پێکەوەژیانی گەلان، بیروباوەڕەکان و دیموکراسییهتی میزۆپۆتامیا”، وتی “گەیشتن بە کۆمارێکی دیموکراسی بە هەوڵی هاوبەشی گەلان دەکرێت”، ئەمەش بۆ تورکیا قورسە، بەڵام پێویستییە، پێویستە لایەنە سیاسییەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ داهاتوی گەلی کوردستان، پێکەوە هەنگاو بنێن.
ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکانی سوریا کرد ئەو ئاماژەیە دەدەن کە کورد له سوریا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی خۆی پەنای بۆ چەک بردووە، بەڵام سەرەڕای مەترسییەکان هێشتا داوا لە کورد دەکرێت چەکەکانیان دابنێن، بەتایبەت تورکیا.
ئەحمەد تورک ئاماژەی بەوەشکرد، دهستهی تهحریری شام ناسراو بە “هەتەشە”، هیچ سوپایەکی نییە. هەتەشە لەخاکی سوریادا هیچ دەسەڵاتێکی نییە. کەواتە کێ ئاسایش و ئارامی بۆ کورد دابین دەکات؟ بۆیە بۆ تورکیا واباشترە کورد دراوسێی بێت، نەک هەتەشە.
وتیشی: ئەمڕۆ کورد لە سەروبەندی دەرفەتێکی مێژوییدایە، ئەگەر نەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ ئەم دەرفەتە مێژوییە بکەین، ڕۆژانی تاریک بۆ داهاتوی منداڵەکانمان بەجێدەهێڵین.
ئهحمهد تورك: بۆ توركیا کورد باشترە لە هەتەشە
سیاسەتمەدارێکی باکووری کوردستان پێیوایە، ئەو مامەڵەیەی تورکیا لەگەڵ ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات هەڵەیە و ڕۆژئاوای كوردستان هێڵی سوورە بەلای کوردەوە، لەبەر ئەو پێگە گرنگەی ڕۆژئاوا وایدەبینم بۆ تورکیا قازانج لەوەدایە کوردی ڕۆژئاوای کوردستان بە دراوسێی خۆی قبوڵ بكات.

No Comment! Be the first one.