چاویارنیوز – بافڵ تاڵەبانی هێرشێکی توندی کردە سەر پارتی و وەڵامیکی توندیان دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌نفالی بارزانییه‌كان سواری ده‌بابه‌ی سه‌دام بون، حهدیان نیه باسی كوردایه‌تی بكه‌ن، دەشڵێت،” له بیرتانه كه وتیان ئێمه و سه‌دام چیتر دوژمن نین؟”.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەهەڵمەتی بانگەشەی حزبەکەی لەسلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوانەی دوای ئەنفالی بارزانییەكان، سواری دەبابەی سەدام بون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار دەكەن؟
بافڵ تاڵەبانی وتی،” دوای 31ی ئاب وتیان ئێمەو سەددام دوژمنی یەك نین، ئەوە ئیشارەتی خیانەتە “.
ئەوەشیخستەڕوو،” ئەوانەی تیجارەتی نەوتیان ئەكرد لەگەڵ داعش، ئەوانەی چاویان داخست كە خوشك و برا ئێزیدییەكانمان جینۆساید كرا، ئەوانەی ئەو هەموو رەئیس عەشیرەتەیان كوشت، ئەوانەی ئەو هەموو عەشیرەتەیان مەجبور كرد ببن بە جاش، ئەوانەی كە دەوڵەمەندبوون و بە خوێن و نەوتی ئێوە دەوڵەمەند بوون و غەبغەبەیان بۆ دروست بوو، ئەوانە باسی كوردایەتی بۆ ئێمە ئەكەن”؟
بەشێک لە قسەکانی بافڵ تاڵەبانی:
پارتی سواری دەبابەی بەعس بووە چۆن دەتوانێ باسی کورد و پاراستنی کورد بکات.
پارتی گەورەترین خیانەت و جەریمەی کردووە بە ٣١ ی ئاب
پارتی ئێستاش خاکی کوردستان دەفرۆشێتە تورکیا.
سڵاو سلێمانی، سڵاو کوردستان، سڵاو عێراق.
نوێنەرانەکانی ئێمە بۆ ئێوە خەبات دەکەن.
ئێمە عێراق و کوردستان بۆ پێشەوە دەبەین
پارتی ناتوانێت سلێمانی کۆنترۆڵ بکات.
سلێمانی پڕبووە لە هەولیری و بازرگانەکانیان لە ترسی زەریبە و زوڵمی پارتی هەولێریان جێهێشتووە.
مونافسی یەکێتیی هەر یەکێتییە
کە لەئێران هاتنەوە کێچەکانیان کێچی هەبوو
کە درۆن لە هەولێر ئەدات بۆ جوابی نادەنەوە؟
ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر وتمان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان ده‌ڕوخێنن و كردمان، وێن حكومه‌ت، وێن ده‌سه‌ڵات
غه‌بغه‌به جیاوازییه‌كی تری ئێمه و ئه‌وانه.
لێره‌وه ده‌چین بۆ به‌غدا بۆ ئێوه و له‌پێناو مافه‌كانی ئێوه.
یه‌كێتی تاكه حزبی خه‌ڵكه له به‌غدا و كوردستان و عێراق بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ین.
كاك مه‌سعود داوای بانگه‌شه‌یه‌كی ئارامی كرد به‌ڵام به قسه‌یان نه‌كرد.
ئه‌وانه‌ی كه ده‌وڵه‌مه‌ندبوون و غهبغهبهیان بۆ دروستبوو به خوێنی ئێوه، باسی كوردایه‌تی بۆ ئێمه ده‌كه‌ن و له‌م كاته‌دا خاكی ئێمه به توركیا ده‌فرۆشن.
ناتوانن ئێمه كۆنترۆڵ بكه‌ن و بیكڕن
هیچ كه‌س 31ی ئابی له بیر ناچێته‌وه.
ئەوانەی دوای ئەنفالی بارزانییەکان و دوای ئه‌و تاوانانه سواری دەبابەی سه‌دام بوون بۆ خوێنی كورد، ئەوان ئێوە رزگار بکەن؟
ئه‌وانه‌ی حیانهتیان له خه‌ڵكی كوردستان كرد، نابێت باسی كوردایه‌تی بكه‌ن و ناتوانن رزگارتان بكه‌ن.
چه‌ندین هه‌ولێری له زوڵمی ئه‌وان رایكردووه و لێره‌یه و چه‌ند بزنسمان له ده‌ستی ئه‌وان رایكردووه.
No Comment! Be the first one.