چاویارنیوز _ بەپێی لێدوانی پارێزەری گیراوانی بادینان، ئەمڕۆ لە دانیشتنی دادگادا، فەرمانی ئازادکردنی بەمەرجی بۆ رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی دەرکرد.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئومێد بەرۆشکی لە دادگاوە برایەوە بۆ زیندانەکەی و تا رێوشوێنە یاسایی و ئیدارییەکانی بۆ تەواو بکرێت و ئازاد بکرێت.
شایانی باسە، ئومێد پەروشکی یەکێک بوو لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانی بادینان ساڵی ٢٠٢١ دەستگیرکراو دوای ٢١ مانگ زیندانیکردن لە ساڵی ٢٠٢٢ ئازاد کرا، بەڵام جارێكی دیکەش لە ٢٠ تەمموز٢٠٢٣ دەستگیرکرایەوە بە هۆی قسەکردن لەسەر سزادانی شێروان شێروانی، ئەوەبوو لە ڕۆژی دواتردا ئازادکرا، جارێکیتر لە ٣٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٥ بۆ جاری سێیەم سزای زیندانی شەش مانگی بەسەردا سەپێندرا بە تۆمەتی ناوزڕاندنی چاکسازی زەرکای دهۆک و بە هۆکاری ماوەی زیندانی دیکەی سێ مانگی دیکە بۆ سەر شەش مانگەکەی زیادکرا.
ئومێد بەڕۆشکی ئازادکرا
پارێزەری گیراوانی بادینان ڕایگەیاند: دادگا بڕیاری ئازادکردنی بۆ ئومێد بەرۆشکی دەرکردووە.

No Comment! Be the first one.