چاویارنیوز _ لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت: چەندین بەرپرسی حزبی و حکومیی پارتی لە ئیدارەی پارێزگای هەولێر سپرزەو بێتاقەتبوونە بەرامبەر بە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، کە هۆکارەکەی ڕوون پەیوەستە بە جوڵەکانی قوباد تاڵەبانییەوە لەهەولێر.
نێروەیی وتیشی: دەنگ هەڵبڕینی پارتییەکان پەیوەست نییە بەکردنەوەی پرۆژەی رێگای فیدراڵی لە شاری کۆیە، بەڵکو پەیوەستە بەو شێوازە بانگەشە خاکی و مەیدانی و سەرنجڕاکێشەی کە بەشێوازێکی سەردەمیانە هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی لەسنووری هەولێر بەڕێوەی دەبات و لەلایەن جەماوەری دەڤەرەکەوە پێشوازی گەرمی لێدەکرێت.
ئیدارەی پارێزگای هەولێر چییان لە قوباد تاڵەبانی دەوێت
لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندی یەکێتی دەڵێت: قوباد تاڵەبانی بانگەشەیەکی خاکی دەکات لەهەولێر، بەمەش پارتی و ئیدارەی پارێزگای هەولێر پێیانناخۆشە ئەو پێشوازییە گەرمەی لێدەکرێت.
No Comment! Be the first one.