چاویارنیوز – کێشە و گرفت نانەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە ڕەخنەکان لە دەسەڵاتداران زیاتر دەکات.
توانا ئەمین نووسەری ناسراو سەبارەت بە دۆخی نالەباری ئابووری خەڵک بە هۆی پێنەدانی مووچەوە وتی: دایک و باوکێکی هەژار، ناتوانن جەژنانە بدەن بە مناڵەکانیان، ئێمە قوربانی کەرامەتی ئەحمەقی گرێبەستی ١٠٠ ملیار دۆلاریی ئێوەین!
ئاماژەی توانا ئەمین بە گرێبەستی مەسرور بارزانی سەرۆکی کابینەی نۆیە لەگەڵ دوو کۆمپانی ئەمریکی سەرەڕای ناڕەزایەتی بەغداد کە دەرەنجامەکەی پێنەدانی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەلایەن حکومەتی ناوەندە.
No Comment! Be the first one.