چاویارنیوز _ هەڤاڵ سدیق شارەزای بواری کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆی کوردستان دەربڕیوە و دەڵێت: بارانبارین له بەشێک لە ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا هەوری چڕی باراناوی، تەواوی ناوچەکانی پارێزگای دهۆک لە پێشنیوەڕۆ تا پاشنیوەڕۆ دەگرێتەوەو کاریگەریی ئەو شەپۆلی بارانبارینه فراوانتردەبێت.
باس لەوەشدەکات، شەپۆلی بارانبارینەکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەبارانی بەخوڕ، بارانبارینی بەلێزمە، هەورەبروسکەی بەهێز و تەرزە، زۆرێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەپێی پێشبینیی شارەزایانی کەشناسی، ئەمڕۆ بارانی بەلێزمە و تاوەبارانی بەخوور، ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.
No Comment! Be the first one.