چاویارنیوز _ ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەریم کۆدەبێتەوەو و لەکارنامەکەی کۆبوونەوەکەیدا چەند پرسێکی دیاریکردووە گفتوگۆیان لەسەر بکات، کە گرنگترینیان بابەتی بابەتی زیندانییانی سیاسییە.
بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە، بڕگەکان بەمجۆرە دەبێت:
بڕگەی یەکەم: بابەتی سەرژمێریی 2024ی عێراقە بە گوێرەی سەرژمێرییەکە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم هەژماربکرێت، دانیشتوانەکەی بە 14.1٪ دانراوە و بابەتەکە راستەوخۆ پەیوەستە بە دیاریکردنی بەشە بودجەی هەرێم.
بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە پرسی زیندانیانی سیاسییە بە یەسەندکردنی کۆنووسی هاوبەشی نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و دەزگای زیندانیانی سیاسی عێراق، کە تایبەتە بە یەکخستن و گواستنەوەی دۆسییەی زیندانیان و گیراوانی هەرێمی کوردستان بۆ دەزگای شەهیدانی عێراق.
بڕگەی سێهەمیش تایبەت بە بابەتی بەشەخۆراک و بڕیاردان لەسەر پێشنیاری وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازوی تایبەت بە یارەی بەشە خۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان.
ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم کۆدەببێتەوە و بابەتی گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی تاوتوێ بکات.
No Comment! Be the first one.