چاویارنیوز _ عەتا محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ وتی: ئەمڕۆ وردبینیی لە زانیارییە کەسییەکانی خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ دەکرێتەوە و هاوکات سەرجەمیان قەرەبوو دەکرێنەوە و دواتر هاوکارییەکەیان وەردەگرن.
ڕایگەیاند: هەر تایبەت بەو ڕووداوە، دوو هەنگاوی دیکە ماوە کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکەین بریتیین لە دابەشکردنی قەرەبووی دوکان و کۆگاکان لەگەڵ بەدەمەوەچوونی سکاڵاکان و دیاریکردنی بڕی ئەو هاوکارییەی شایستەیانە.
ئەمڕۆ قەرەبووی نوێ دەگاتە چەمچەماڵ
سەرۆکی کۆمسیۆنی فریاگوزاریی و بووژانەوەی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوا کاتە بۆ قەرەبووکردنەوەی هەموو خاوەن ئۆتۆمبێلە زیانلێکەوتووەکانی چەمچەماڵ.
No Comment! Be the first one.