چاویارنیوز _ لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری یەکگرتووی کوردستان وتارێکی بڵاوکردەوە.
بەناوی خودا
ئەمڕۆ شایەتی هەنگاوێکی کردەیی بوێر بوین کە کۆمەڵێک لە برادەرانی پەکەکە چەکەکانیان داناو پەیامێکی مێژووییان نارد بۆ هەموو جیهان، کە ئامادەی هەڵگرتنی چەکی ئاشتین، بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە دەستخۆشی لە سەرکردایەتی پەکەکە ئەکەم، هەروەک پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەرۆک ئەردۆغان و حکومەتەکەی ئەکەم، هەروەها سڵاو و دەستخۆشی ئاراستەی بەڕێز دەولەت باخچەلی و بەرێز عەبدوڵا ئۆجەڵان ئەکەم،کە زۆربەی ئەم دەستکەوتە بەرهەمی بڕیارو هیمەتی ئەوانە ..
هەروەک سوپاس و پێزانینم بۆ هەرکەس و لاییەک هەیە کە بەهەر شێوەیەک هاوکاری ئەم کارە مەزنەی کردوە ..
نەفرەت لەستەمکاران و شەڕفرۆشان، خەجاڵەتی بۆ ئەوانەی نانیان لەتێکدان و بەشەڕدانی خەڵکدایە،
سڵاو بۆ ئاشتی و زمانی گفتوگۆو ئاشتیخوازان ..
هیوادارم هەموولایەک ئاوڕنەدەنەوە لە ڕابردووی خەم و تەم، چاویان لە قۆناغێکی نوێ و ئایندەیەکی گەش و وڵاتێکی ئارام و ناوچەیەکی پڕ لە برایەتی و یەکسانی و پێکەوەژیان بێت .
لەبارەی چەکدانانی پەکەکەوە;
ئەمینداری یەکگرتوو پەیامێکی بڵاوکردوە
شایەتی هەنگاوێکی کردەیی بوێر بوین کە کۆمەڵێک لە برادەرانی پەکەکە چەکەکانیان داناو پەیامێکی مێژووییان نارد.

No Comment! Be the first one.