چاویارنیوز – محەمەد نوری ڕایگەیاند: لە دەوڵەتەكەی ئێمەدا .. ماف بە وەزیر و كاربەدەستانی حزبی وحكومیی دراوە كە ساڵانە چوارسەد هەزار درۆ بكەن، لەوە زیاتربێت رووبەرووی لێپچینەوەی یاسایی دەبنەوە بەهۆی زیادبەكارهێنانی درۆ.
▪ ئەو قورئانە پیرۆزەی لەپەرلەمانی دەوڵەتەكەماندا دانراوە هەقە بخرێتە كتێبی گینسەوە چونكە زۆرترین سوێندی درۆی پێ خوراوە.
▪ سەیرم لێدێت تا ئێستا سەندیكای درۆزنەكان لە دەوڵەتەكەماندا دانەمەزراوە ،ئەمەش ناهەقەییە بەرامبەر گەورترین توێژی كۆمەڵگا.
▪ دەڵێن : دەوڵەتێكی دورهەیە نرخی خەوتن و سەرجێگای كردن زۆردەكەوێت لەسەر هەندێ بەرپرسیان، مەسەلەن پۆست و تەرشیح و ئیمتیازاتی گەورە لەبری ئەوخەوە سورە دەدرێت.وادەڵێن..
▪ ئەوكاندیدەی كە وتی دەنگم پێ بدەن ژیانی خۆم باش و خۆشدەكەم، راستگۆیە وشایستەی دەنگە.
▪ ئەملا دەڵێن ئەولا درۆدەكات، ئەولاش دەڵێت ئەملا، ئەرێ خێرومەندێ نییە بڵێ هەردولاتان درۆ دەكەن….
No Comment! Be the first one.