چاویار – بە وتەی گەورە بازرگان و وەبەرهێنێکی کۆریای باشور کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکات، مستەفا مەسعود ناسراو بە بابۆ کە برای مەسرور بارزانییە، جەختی کردووە کە هیج حسابێک بۆ مەسرور و مەسعودی باوکی ناکات.
گرنگ میدیا بڵاوی کردەوە؛ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دکتۆر یون چانگ کە گەورە بازرگان و وەبەرهێنێکی کۆریای باشورە و خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمریکییە و زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە هەولێر کاری وەبەر هێنان دەکات ئاشکرای کرد کە مستەفا مەسعود ناسراو بە بابۆ کە برای مەسرور بارزانییە ئاشکرای کردووە کە هیچ حساب بۆ مەسرور بارزانی ناکات و خۆی دەبێتە حاکمی موتڵەقی ناوچەکە و دەسەڵاتی مەسرور بارزانی کۆتایی پێدەهێنێت ، هاوکات ئەو بازرگانە ڕایگەیاند لەکاتی بەڕێوەبردنی پڕۆژەیەک بابۆ کێشەی بۆ دروست کردوون و پێی وتون حساب بۆکەس ناکەم تەنانەت مەسعود بارزانیش چونکە لە ئێستادا مەسعود بارزانی پیاوێکی پیری نەخۆشە و بەم زوانە دەمرێت.
بەمەش لەناو کوڕانی بارزانی ئاشکرایە مردنی باوکیان نزیکە و خەریکە لەسەر میرات و دەسەڵات یەکتری دەخۆن.
No Comment! Be the first one.