چاویارنیوز _ ئەیاد محەمەد عەلی ڕۆژنامەنوس ڕایگەیاند: بایکۆت هێندە ڕق و دژایەتی کۆمەڵە کەسێکە، لەلایەن ئەوکەسانەوە کە خۆیان بە ئایکۆن و عەڕابی بایکۆت و دژە دەسەڵات نیشاندەدەن، هێندە بەرنامە و پرۆژە و پلان نییە دژی سوڵتەو باشکردنی دۆخەکە.
وتیشی: ئەم بابەتە (بایکۆت)، چەکێکی دەسەڵاتە بە دەست لێزانترین و دڵسۆزترین کەسەکانی سێبەرییەوە، بەکاری دەهێنێت لەناو پڕ توڕەترین خەڵکدا و هەستپێکردن بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکەی، کە بەشدارینەکردنە لەهەڵبژاردن و چنینەوەی کورسییەکانە بۆخۆی.
ئەیاد محەمەد عەلی:
بایکۆتی هەڵبژاردن چەکی دەستی دەسەڵاتە
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: بایکۆت، چەکێکی دەسەڵاتە بەدەست لێزانترین و دڵسۆزترین کەسەکانی سێبەرییەوە، بەکاری دەهێنێت لەناو پڕ توڕەترین خەڵکدا.
No Comment! Be the first one.