چاویارنیوز _ بەهۆی ئەو خۆپیشاندانەوە کە دانیشتووانی گوندی لاجانی سەر بە پارێزگای هەولێر لە دژی پاڵاوگەی لاناز کردیان، هێزە ئەمنییەکان بە فیشەک وەڵامی خۆپیشاندەرانیان دایەوە و دوو هاوڵاتیی کوژراو 10 هاووڵاتی دیکە لەو گوندە برینداربوون، بەڵام دوای چەندین ڕۆژ لەو ڕووداوە ئەمڕۆ پێنجشەممە دوای چەندین نەشتەرەریی، یەکێک لە بریندارەکانى ئەو خۆپیشاندانە گیانیلەدەستدا.
ئارمان سەنار دریی کە پیشەی پێشمەرگەیە و خەڵکی گوندی لاجانە، دوای چەند ڕۆژ مانەوەی لەنەخۆشخانە، کەسوکارەکەی بەیانیی ئەمڕۆ گیانلەدەستدانی کوڕەکەیان ڕاگەیاند، ئەمەش بووە یەکێکیتر لەو کوژراوانەی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى هەولێرەوە تیرۆرکرا.
جێگەی ئاماژەیە، ئەم بریندارە لەلایەن هێزی دژە تیرۆری پارتی و هێزی گوڵانی پارتییەوە، بڕیاری دەستگیرکردنى بۆ دەرچووبوو، بۆیە هێزە ئەمنییەکان چاوەڕێی چارەسەرەکردنییان دەکرد تا بیبەنە زیندان، بەڵام دواجار نەگەیشتە زیندان و کۆچی دوایی کرد.
بریندارێکی دیکەی لاجان گیانیلەدەستدا
دوای چەند ڕۆژێک لە گرژییەکانی گوندی لاجان و هێزەکانی پارتی کە چەند کەسێک تێیدا برینداربوون، یەکێک لەو بریندارانە ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستدا.
No Comment! Be the first one.