چاویارنیوز _عەلی حەمەساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژە بەوەدەکات: دوو پرۆژەی شەقام هەیە لە هەرێمی كوردستان: شەقامی كەلار بۆ دەربەندیخان كە (41) كیلۆمەترە، تەنیا (137) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە. هەروەها هەولێر بۆ كۆیە كە (38) كیلۆمەترە، بڕی (560) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، واتا (425) ملیار دینار زیاتری بۆ تەرخانكراوە.
ڕاشیگەیاندووە، رێگای كەلار بۆ دەربەندیخان (32) پردی تێدایە، گەورەترین پردی هەرێمی كوردستانیش لەسەر ئەو شەقامەیە و كیلۆمەترێك لە شەقامەكە لە (كەلار – بەربەندیخان) بڕی (3) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە. بەڵام كیلۆمەترێك لە شەقامەكە لە (هەولێر – كۆیە) بڕی (14) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، كەی مەعقولە (8) كیلۆمەتر قیر بڕی ( 127) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە لە رێگای (هەولێر – كۆیە).
بڕی 425 ملیار دینار جیاوازی نێوان دوو ڕێگەی حکومەتی هەرێمە
بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایدەگەیەنێت: كیلۆمەترێك لە رێگای (كەلار – دەربەندیخان) بڕی (3) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە، بەڵام لە رێگای (هەولێر- كۆیە) بڕی (14) ملیار دیناری بۆ تەرخانكراوە.
No Comment! Be the first one.