چاویارنیوز _ رێزان شێخ دلێر پارێزەری دۆسێی هێمن مامەند لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوانەی دەستیان لە تاوانی هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس هێمن مامەنددا هەبووە، (7) كەسن.
وتیشی: دوو تۆمەتباری سەرەكی هەیە لە تاوانەكەدا كەمتر لە (6) سەعات لەرێگای كەلارەوە سلێمانیان جێهێشتووە، بەڵام سێ تۆمەتباری تر گیراوە، ئەمە ئەو كەسانەبوون كە داوای هاوكارییان لێكراوە.
ڕاشیگەیاند: لە ئاسایشی سلێمانییەوە نوسراو كراوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەو ئاسایشی گشتی هەرێم لە هەولێر، تا ئێستا (3)کەس لە تۆمەتباران لە هێزەكانی زێرەڤانین و دەستگیر نەكراون.
لای خۆشیەوە، ڕۆژنامەنووس هێمن مامەند وتی: ئەم كارە بە پاڵپشتی حزب كراوە چونكە (3) کەسیان سەربە زێرەڤانین و تا ئێستا دەستگیرنەكراون، كەسێكیشیان لەبەرامبەر دامەزراندنیدا، ئەم كارەی كردووە بەرامبەر بە من.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم هەوڵە پەیوەندی بە كەیسی رۆژنامەنووسێك و بیروڕای ئازادەوە هەیە
بکەرانی هەوڵی تیرۆرکردنی هێمن مامەند ئاشکرابوون
پارێزەری دۆسێی هەوڵی تیرۆرکردنی هێمن مامەندی ڕۆژنامەنووس دەڵێت: هەوڵەکە بەهاوکاریی حەوت کەس بووە. ڕۆژنامەنووسەکەش دەڵێت: دەستی حزبی لەپشت بووە.
No Comment! Be the first one.