چاویارنیوز _ بەهرۆز گەڵاڵی سیاسەتمەداری کورد و سەرکردەی دیاری یەکێتی وتی: دەنگدان بە یەكێتی یانی دەنگدان بە راگرتنی هاوسەنگی، دەنگدانە بە پیرۆزی پیرە قەراتێ، دەنگدانە بە منارەی چۆلی و دەنگدانە بەجوانی سلێمانی و شارستانیەت..دەنگدانە بە دهۆکی دەلال .
باس لەوەشدەکات، دەنگدان بە یەكێتی دەنگدانە بە بەها كۆمەڵایەتیەكان، دەنگدانە بە دادپەروەری و رێزگرتن لە نەسیجی كۆمەڵایەتی، دەنگدان بە یەكیتی دەنگدانە بەگرێدانەوەی هەموو ناوچەكانی كوردستان بەیەكەوە و دەنگدانە بە یەكریزی هەموو كوردان..
ئاماژەش بەوەدەکات، هەولێریانی ئازیز، لەدەنگدان سەروەرییەكانی خەباتی شاخی یەكێتیتان لەبیر بێت، کە بە نوێژی نیوەڕۆ قارەمانەکانی مەڵبەندی سێی کاک کۆسرەت هاتن لەناو هەولێر لە پاریزگاریان دا. پێشمەرگە قارەمانەکانی یەکێتیتان بیربێت. لەخۆبوردەیی و گیانفیداكاری شەهیدەكانتان بیربێت.. نەبەردی زیندانیەكان و خۆشەویستی هەڵۆكانی راپەرینتان لەگەردن بێت بۆ دەنگدان بەیەكیتی..یەکێتی ڕۆژانی سە خت و قوربانیدان.
بۆچی دەبێت دەنگ بە یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بدەین
سیاسەتمەدارێکی یەکێتی دەڵێت: دەنگدان بە یەكێتی دەنگدانە بە بەرەی ئاشتی و تەبایی، دەنگدانە بە رەنگاو رەنگهێشتنەوەی چەپكە گوڵەكەی مام جەلال.

No Comment! Be the first one.