چاویارنیوز _ حکومەتی هەرێم لەبارەی کارەبای نیشتمانیی 24 سەعاتی، لەیەککاتدا دوو هەواڵی خۆش و ناخۆشی ڕاگەیاند.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە، بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بۆ 8200 مێگاوات بەرزکراوەتەوە، ئامانجمانە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای هەموو کوردستان ببێتە 24 کاتژمێری.
هاوکات پرۆژەی ڕوناکیش لای خۆیەوە هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی کارەبای 24 کاتژمێریی بۆ هاووڵاتیان دێتەوە.
بەبێ مووچە، حکومەت داوای پارەی پرۆژەی ڕووناکی دەکات
ئەم ئاگادارییەی پرۆژەی ڕووناکی لەکاتێکدایە کە مووچەخۆران باخەڵیان خاڵییەوە و مووچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە.

No Comment! Be the first one.