چاویارنیوز _ ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە (١،٢ ترلیۆن) دینار پارەی لەبەردەستە.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: لەسەرەتای ئەمساڵەوە داهاتی ناوخۆ (داهاتی نانەوتی) بە پێی ژمارەو داتای حکومەتی هەرێم، نزیکەی ( ٢،٥ ترلیۆن) دینارە، لەو بڕە نزیکەی (یەک ترلیۆن) دیناری بۆ خەرجی وەزارەت و خزمەتگوزاریی خەرجکراوە، نزیکەی (٣٢٠ ملیار) دیناریش نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ، واتە لە ئێستەدا نەک (١٢٠ ملیار) دینار، بەڵکو هەرێمی کوردستان زیاتر لە (١،٢ ترلیۆن) دینار پارەی لەبەردەستە.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو پارەیەی لەبەردەستی حکومەتە، نازانم لە خەزێنەی گشتی وەزارەتی داراییە، یان لە خەزێنەی حزبەکانی دەسەڵاتە، ئەوە بابەتێکیترە.
وتیشی، نەوتی هەرێم نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش درۆنەکان و بەردەوامیشن لە فرۆشتنی بە تەنکەرو پاڵاوگە، واتە دەسەڵات بە مەبەست دەیانەوێت خەڵک برسی بێت، نە خۆیان مووچە دەدەن نە لەگەڵ بەغداش ڕێککەوتنەکەیان جێبەجێ دەکەن تا مووچە بێت!
عومەر گوڵپی:
بەردەوام نەوتی هەرێم بە تانکەر دەفرۆشرێت
ئەندامێکی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، نەوتی هەرێم نزیکە لەوەی بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش درۆنەکان و بەردەوامیشن لە فرۆشتنی بە تەنکەرو پاڵاوگە.

No Comment! Be the first one.